عێراق گرێبه‌سـتێـکی مۆرکردووه بۆ گڕینی 18 فڕۆکه‌ی جه‌نگی له کۆمپانیای Lockheed Martin ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه‌ش له هه‌نگاوێـکدا بۆ به‌هێزکردنی به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌کانی.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاوێژکارێـکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گوتی عێراق پاره‌ی پـێشه‌کی داوه بۆ کڕینی 18 فڕۆکه‌ی جۆری F-16 ، به‌ڵام نه‌یگوت ته‌واوی سه‌وداکه چه‌ندی تێـده‌چێت.
ئه‌م گرێبه‌سته پاش ئه‌وه دێت که به‌دی ده‌کرێت داهاتی نه‌وتی عێراق له ئه‌مسـاڵدا زیادیکردووه. عێراق پـێشـتر گوتوویه‌تی خوازیاره 36 فڕۆکه‌ی جه‌نگی بکڕێت.
زوویه‌کی ئه‌مسـاڵ حکومه‌تی عێراق وازی له سه‌ودایه‌ک به بڕی 900 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی هێنا و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ کاره خزمه‌تگوزاریـیه‌کان ته‌رخان کرد.
کۆمپانیای Lockheed Martin له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌و پـێشـوازی له عێراق ده‌کات وه‌ک 26 هه‌مین وڵات که فڕۆکه‌ی جۆری F-16 کارپـێبکات.