سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاندووه لایه‌نه سیاسییه‌کان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر ونه‌گه‌ری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا که بڕیاره تا کۆتایی ئه‌م ساڵ ته‌واوی ئه‌و هێزانه له عێراق بکشێنه‌وه.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ئه‌و بڕیاره‌ی ڕۆژی شممه پاش کۆبونوه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان له به‌غدا ڕاگه‌یاند.
نزیکه‌ی 45 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ماونه‌ته‌وه. بڕیاره ئه‌و هێزانه تا 31 ی مانگی 12 به پێی ڕێککه‌وتنێکی نێوان واشنتۆن و به‌غدا له عێراق بكشێنه‌وه. هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا گوتوویانه ئه‌وان خوازیارن ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کان له عێراق بهێڵنه‌وه ئه‌گه‌ر کاربه‌ده‌ستانی عێراق بخوازن.