کەسایەتی ئاینی شیعەکانی عێراق موقتەدا سەدر داواکانی بۆ چوونە دەرەوە و خۆپیشاندان ڕاگرت، ئەمەش بەهۆی ترس لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بەدووربگرن لە گردبوونەوە گشتیەکان.
موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا وتی " داوای خۆپیشاندانم کرد دژی گەندەڵی و ئەمڕۆ داواتان لێدەکەم لەپێناو تەندروستی و ژیانتاندا کە لە هەموو شتێک بەلامەوە گرنگترە خۆپیشاندانەکان ڕابگرن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز