Accessibility links

دەزگایەکی هەواڵی: وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندیی هەبێت بەو کەشتیەوە ئێران دەستی بەسەرداگرتووە


دەزگای هەواڵی عێراق لە زاری وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاویکردەوە هیچ پەیوەندییەکی نیە بەو کەشتیە نەوت هەڵگرەوە کە ئێران دەستی بەسەرداگرتووە بەهۆی ئەوەوە کە هەوڵیداوە سوتەمەنی بە قاچاخ بەرێت بۆ هەندێک لە وڵاتانی کەنداو.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزارەتەکە زەیتی گاز هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان ناکات بەڵکو کەمیشی هەیە لە هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییە ڕاگەیەندراوەکان."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە سوپای پاسدارانی ئێران دەستی گرتووە بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگردا و کەشتیەکە سوتەمەنی عێراقی پێبووە و هەوڵیداوە بە قاچاخ بیبات بۆ وڵاتانی کەنداو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت بەرپرسانی تایبەتی عێراق کاردەکەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کەشتیە دەستبەسەردا گیراوەکە.

دوو بەرپرسی بەندەرەکانی عێراق وتیان زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن " کەشتیەکی بچووک " دەستی بەسەرداگیراوە و سەر بە کۆمپانیایەکی گواستنەوەی تایبەتە و خاوەنی کۆمپانیاکە بازرگانێکی عێراقییە.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG