وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز وتی کەشتیە نەوتییەکانی ئێران بەمزووانە دەگەنە وڵاتەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە ڤەنزوێلا قەیرانی سوتەمەنی ڕووی تێکردووە.
پادرینۆ وتیشی " ئەم کەشتیانە کاتێک دەگەنە ناوچە ئابوورییەکانمانەوە، کەشتی و فڕۆکە جەنگیەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە هاوەڵیان دەکات."
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان، لەم ڕۆژانەی دواییدا پێنج کەشتی نەوت هەڵگر ئێرانیان بەجێهێشتووە و بەرەو دورگەی کاریبی ڤەنزوێلا بەڕێکەوتوون، لەلایە خۆشیەوە ئەمەریکا لە سەرەتای مانگی چواردا ئاماژەی بەوەدا چاودێری ئەم تاوانە ڕێکخراوە دەکات لە ناوچەکەدا و کەشتی جەنگی بۆ ئەو مەبەستە بڵاوکردۆتەوە.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ لە وتارێکدا وتی " ئێمە ئامادەی هەمووشتێکین لە هەر کاتێکدا بێت." هەروەها سوپاسی ئێرانی هاوپەیمانی کرد لەسەر پشتیوانیەکانی بۆ ڤەنزوێلا لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا.
سەرچاوە/ فرانس پرێس