Accessibility links

پەرلەمانتارێکی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا


دەزگای هەواڵی تەسنیمی ئێران ئاماژەی بەوەدا پەرلەمانتارێکی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش نیشانەیەکی دیکەیە لەسەر ئەوەی ڤایرۆسەکە بە نێو دامەزراوەکانی حکومەتی ئێراندا بڵاودەبێتەوە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکەی تێدایە، ڕۆژی هەینی 4,747 توشبوو لەو وڵاتەدا ڕاگەیەندرا.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێکی بەرپرسی حکومی ئێران توشی ڤایرۆسەکە بوون، گرنگترینیان جێگری وەزیری تەندروستی ئێران ئیراج هەریچی و پەرلەمانتار محەمەد سدیقی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG