Accessibility links

کەشتیەکی ئێرانی گەیشتە ڤەنزوێلا


ڕیفینیتیڤ ئایکۆن بۆ چاودێری جوڵەی کەشتیەکان و باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤەنزوێلا ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەیان بەوەدا کەشتیەکی ئێرانی کە خۆراکی پێیە لە بەندەری لاگوێرای ڤەنزوێلا نزیک بۆتەوە، ئەمەش بەمەبەستی کردنەوەی یەکەمین سوپەر مارکێتی ئێرانی لە ڤەنزوێلا.

مانگی ڕابردوودا ئێران نزیکەی 1.5 ملیۆن بەرمیل سوتەمەنی ڕەوانەی ڤەنزوێلا کرد، لەکاتێکدا ڤەنزوێلا بە قەیرانی سوتەمەنیدا تێپەڕدەبێت و سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە وایکردووە ڤەنزوێلا نەتوانێت بە ئاسانی لە بازاڕە نێودەوڵەتیەکاندا سوتەمەنی دەستبکەوێت.

لە 15 ی مانگی پێنجدا کەشتی ئێرانی گوڵسان لە بەندەر عەباسەوە بەڕێکەوت بۆ ڤەنزوێلا.

باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤەنزوێلا وتی " کەشتی گوڵسان بە خۆراکەوە دەگاتە ڤەنزوێلا بەمەبەستی کردنەوەی یەکەمین سوپەر مارکێتی ئێرانی لەو وڵاتەدا."

بەپێی سەرچاوە نزیکەکان لە بابەتەکەوە، واپێشبینی دەکرێت ئێران مانگانە دوو بۆ سێ باری بەنزین ڕەوانەی ڤەنزوێلا بکات، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو بەنزینەی لە خەزێنەکانی ئێراندا هەڵگیراوە و لە هەمان کاتیشدا یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی سوتەمەنی لە ڤەنزوێلا.

پێدەچێت ئەم بازرگانییەی نێوان ئێران و ڤەنزوێلا ببێتەهۆی وەڵامێکی توند لەلایەن ئەمەریکاوە کە کۆمەڵێک سزای توندی بەسەر ئەو دوو وڵاتەدا سەپاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG