ساڵی 1397ی هه‌تاوی چۆن بۆ ئێران به گشتی و بۆ کورد به تایبه‌ت کۆتایی هات. خه‌ساره‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ساڵی پاردا چی بوون و به به‌راورد له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵی نوێی هه‌تاوی بۆ ئێران ساڵێکی دژوارتر له پار ده‌بێت یان نا؟
ساڵی 97ی هه‌تاوی کۆماری ئیسلامی چه‌ند له سه‌رکوتکردنی ناره‌زایه‌تییه‌کان له ئێران‌دا سه‌رکه‌وتووبوو، و هاووڵاتیانی ئێرانی له چ بوارگه‌لێکدا بۆ به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا ده‌سکه‌وتی زیاتریان هه‌بوو.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، ئه‌م ته‌وه‌ره له گه‌ڵ دوو میوان تاو و توێ ده‌که‌ین. له به‌شی یه‌که‌مدا، میوانداری کامیل نه‌جاری، ڕۆژنامه‌وان دەکەین و له به‌شی دووهه‌میشدا، ژیوار ره‌سووڵی ڕۆژنامه‌وانمان له گه‌ڵ ده‌بێت.