کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپـرسی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامە بەرایـیە فەرمیەکانی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند و دەڵێت دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی بە ڕێژەی 92.73% سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بە ڕێژەی 72.16 % خەڵکیش بەشداری کردووە.
ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵای ئێرانیش ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە بەرامبەر ئەو ڕیفراندۆمەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان بەڕێوەچوو.
عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتویەتی ئەگەربێت و کوردستانی عێراق سەربەخۆ ببێت، ئەوا گرژیـیەکی نوێ لە ناوچەکە دروست دەبێت و تەنها ئیسرائیل پێی خۆشحاڵە.
هاوکات عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێودەوەڵەتی گوتی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق نایاسایی‌یە و هیچ بەهایەکی نیـیە و ئەنجامی باشی لێ‌ناکەوێتەوە.
جەنەڕاڵ محەمەد باقری سەرۆکی لەشکری ئێرانیش ڕەخنەی لە هەرێم گرت و گوتی ئیسرائیل و ئەمەریکا لە پشت ئەم ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستانی عێراقدان.
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان چۆن کاریگه‌ری ده‌کاتە سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردی و حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران؟ به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان و له هه‌نگاوی دواییدا، ڕاگه‌یاندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ کاریگه‌ریێکی ڕاسته‌وخۆیی له سه‌ر پرسی کوردی له پارچه‌کانی تری کوردستان ده‌بێت.
قه‌واره و ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی کوردی و شێوازی چالاکی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چه‌ند له ژێر کاریگه‌ری ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و دەوڵه‌تی کوردی ده‌گۆڕدرێت؟ حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چه‌ند خویان بو ئه‌م گورانکاریانە ئاماده کردوه؟ ئه‌م حیزبانه و گه‌لی کورد به‌رده‌وام ده‌بن له داخوازی فیدرالیسم بۆ ئێران یان داخوازی خه‌ڵک له دوای درووست بوونی دەوڵه‌تی کوردی ده‌گۆڕدرێت؟
لە به‌رنامه‌ی تایبه‌تی ئه‌مڕو چوارشه‌ممه بۆ ڕیفراندۆم ئه‌م باسه وئه‌م پرسیارانه له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی به‌رنامه به‌ڕێزان دۆکتور خالید خه‌یاتی مامۆستای زانکۆی لین‌شۆپینگ له سوئد، شلێر باپیری، ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی ژنان له نۆروێژ و سه‌عید ساعیدی، لێکوڵه‌ری سیاسی له ئاڵمان تاوتۆ ده‌که‌ین.