له ڕۆژان و حه‌وته‌کانی ڕابردوودا له ئێران، چه‌ند ڕۆژنامه‌وان و چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی تلێگرامی نزیک به ڕێفۆرمخوازه‌کان یان لایه‌نی ناسراو به ئێعتدال له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و به تایبه‌ت زانیاری سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر کراون. ئه‌م ده‌ست به سه‌رکردنانه چ مانایێکی هه‌یه و چه‌ند پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له چه‌ند مانگی داهاتوودا له ئێران هه‌یه؟
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێستا یه‌ک له‌و کاندیدانه‌یه که خۆی به هه‌ڵبژرادنه‌که پاڵاوتوه و ده‌کوترێت به‌ختێکی زۆریشی هه‌یه بۆ جاری دووهه‌م وه‌ک سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرێت. له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا و له نێو ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ک ئۆپۆزسیونی کۆماری ئێسلامی ده‌ناسن له ناوخۆ و له ده‌ره‌وی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رانبه‌ر به‌م هه‌ڵبژاردنه دوو جوره هه‌ڵوێست هه‌یه.
جگه له به‌شێک له خه‌ڵک که لایه‌نگری له کۆماری ئێسلامی ده‌که‌ن و له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌میشه پێویسته، دوو جۆره هه‌ڵوێستی تر به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردن له کۆماری ئێسلامی هه‌یه. لایه‌نێک ده‌ڵێن ئه‌وان پێویسته له هه‌ڵبژرادن به‌شدار بن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به خرابتر بوونی ڕه‌وشه‌که بگرن و هیچ ئێمکانیکی تر بو کایه‌ی سیاسی له ئێران‌دا له ئارادا نیه.
له به‌رانبه‌ردا، به‌شێکی تر له حێزبه ئۆپۆزسیونه‌کان و له وانه حێزبه کوردیه‌کان و ناڕازیه‌کان له کۆماری ئێسلامی له سه‌ر ئه‌و باوه‌رن که به‌شداری له هه‌ڵبژرادنه‌کاندا شه‌رعیه‌ت به کۆماری ئیسلامی ده‌دات و پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژرادنانه بایکۆت بکرێت. ڕخنه‌گران له‌م ده‌سته ده‌پرسن ئه‌وان وه‌ک ئالتێرناتیو چ پلانێکیان هه‌یه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆماری ئێسلامی؟
له کوردستانی ئێران‌دا خه‌ڵک چۆن ده‌ڕواننه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و پێشبینی ده‌کرێت ڕاده‌ی به‌شداری کورده‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا چه‌ند بێت و ڕێفۆرمخوازه کورده‌کان چه‌ند له راکێشانی سه‌رنجی گه‌لی کورد بۆ لای خۆیان ده‌توانن سه‌رکه‌وتوو بن؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێز بێهزاد خۆشحالی، نوسه‌ر و توێژه‌ری سیاسی له ئاڵمان ده‌که‌ین.