لقی ٥٤ی دادگای پیداچوونه‌وه‌ی ئێران، سزای كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی كوردی له شه‌ش ساڵ زیندانی حه‌تمییه‌وه بۆ یه‌ك ساڵ حه‌تمی و ٥ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراو كه‌م كردۆته‌وه به‌ڵام سزای لێدانی قامچی وه‌ك خۆییه‌تی و دۆسیه‌كه غه‌رامه‌شی هاتۆته سه‌ر.
ئه‌میر ره‌ییسیان پارێزراوی كه‌ریمی وتوویه‌تی كه دادگا رۆژی شه‌مه، ٢٠ی فێبرڤهر ئه‌نجامی كۆتایی پیداچوونهوهكهی پێ راگه‌یاندووه.
كه‌ریمی پێشتر له دادگای سه‌ره‌تاییدا له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئێرانه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندانی حه‌تمی و ٢٢٣ لێدانی قامچی مه‌حكووم كرابوو.
كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمساز له ساڵی ٢٠١٤ و پاش درووستكردنی فیلمی "نووسهین به‌ر سه‌ر شاردا" گیرا و پاش ١٢ رۆژ به بارمته ئازاد كرا.
ئه‌م فیلمه، دۆكیۆمێنتێكی ٦٠ ده‌قه‌ییه و ده‌رباره‌ی دیوار و گرافیتییهكان تارانه له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه هه‌تا ئێستا.
ده‌ركردنی ئه‌م سزا قورسه بۆ كه‌ریمی ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاوی جیهانی لێ كه‌وته‌وه و زۆرێك له فیلمسازان و ناوه‌نده سینه‌ماییه‌كان و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، به بۆنه‌ی ئه‌م حوكمه قورسه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئێران كرد.
له وانه ٤٥ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له نامه‌یه‌كدا بۆ رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران نیگه‌رانی خۆیان بۆ ئه‌م حوكمه ده‌ربڕی و دوای گۆڕانی ده‌ست به‌جێ حوكمه‌كه‌یان كرد.
له هه‌مان كاتتدا ئه‌نجومه‌نی فیلمسازان، نووسه‌ران، ئه‌كته‌ران و رۆژنامه‌نووسانی فه‌ڕه‌نسه و سه‌ندیكای نه‌ته‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسان فیلمی ئیتالیاش به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك وێڕای ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خۆیان بۆ حومهكهی كه‌ریمی داوای لابردنی خێرا و بێ ئه‌م لاو لای سزاكه‌یان كردووه.
كانوونی نووسه‌رانی ئێران، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریکا و چێك، كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له ئێران و كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی دیكه‌ی كوردی، ئێرانی و جیهانیش سزاكه‌ی كه‌ریمییان به توندی مه‌حكووم كرد.
هه‌ندێ له فیلمه‌كانی كه‌ریمی وه‌ك "سنووری شكاو" كه ده‌رباره‌ی كێشه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی كوردستانه و فیلمی "ژیانی ژن و پیاوی كرێكاری" كه ده‌رباره‌ی ژیانی كرێكارانه تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتییان له فستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بردۆته‌وه.