Accessibility links

هێڵە ئاسمانییە تایبەتەکانی ئێران گەشتەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەن


ئێران ڕۆژی دووشەممە گەشتی ڕاستەوخۆ بە هێڵی ئاسمانی تایبەت بۆ ئەوروپا دەستپێدەکات، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ مانگ لە ڕاگرتنی گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی ئێران ( ئێران ئێر ) بەهۆی سزاکانی یەکێتی ئەوروپاوە.

دەزگای هەواڵی ئیرنا لە زاری سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانەوە بڵاویکردەوە " گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەوروپا لە 31 ی مانگی یەکدا دەستپێدەکەنەوە بە گەشتی ئاسمانی نێوان پاریس و تاران."

دەزگای هەواڵی فەڕمی ئیرنا لە زاری حوسێن پورفەرزانەی سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێرانەوە بڵاویکردەوە " گەشتەکان بۆ ئەوروپا لە 31 ی مانگی یەکدا دەستپێدەکەنەوە، بە هێڵی پاریس - تاران کە ئێران ئێرتۆر بەڕێوەی دەبات."

وتیشی هێڵێکی ئاسمانی دیکەی تایبەت، قیشم ئێر، " گەشتەکان بۆ دوو وڵاتی دیکەی ئەوروپایی " بەڕێوەدەبات.

پورفەرزانە ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتێکدا لە ئێستادا گەشتی ئاسمانی بۆ لەندەن نیە، بەڵام ئەو ئەگەرە تاوتوێ دەکرێت.

لە مانگی 10 دا یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر بەرپرسان و دامەزراوە دیارەکانی ئێراندا سەپاند، لەوانە هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران و تۆمەتباری کردن بە تۆمەتی بە گواستنەوەی موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕووسیا و بەکارهێنانی ئەو چەکانە دژی ئۆکرانیا.

سزاکان هێڵی ئاسمانی ماهان و ساها و ئێران ئێریشیان گرتەوە، ئێران ئێر تەنها هێڵی ئاسمانی ئێرانی بوو کە پێشتر گەشتی ئاسمانی بۆ ئەوروپا بەڕێوەدەبرد.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG