سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی سێشەممە نێوی وەزیرانی 17 وەزارەتی حکومەتە نوێیەکەی لە کۆی 18 وەزارەت دەسـتنیشانکرد و لیستی ناوەکانی ڕەوانەی پەرلەمان کرد تاوەکو دەنگیان لەسەر بدەن. له‌م نێوانه‌دا هیچ گۆڕانکاریـیەکی گەورە بەدی ناکرێت و تاکە وەزیرێـکی ژنیشی تێدا نیـیە. هەروەها ناوی وەزیری خوێندنی باڵای ڕانەگەیاندووە.
ڕوحانی کە لە مانگی پـێنجەوە جارێکی دیکە بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دووچاری ڕەخنەی زۆر بووەتەوە و بەپـێی هەندێک کاربەدەست، ئەم ڕەخنانە وەهایان لێکردووە دەستبەرداری دانانی ژن بێت لە نێو حکومەتەکەیدا و هەروەها پـۆستی زۆر کەمیشی تەرخان کردووە بۆ ئەوانەی بە ڕیفۆرمخوازان ناودێردەکرێن و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانیان لێکرد. جێی ئاماژەیە لەم حکومەته نوێیه‌ی هه‌ر وه‌ک خۆلی پێشوو 3 ژن حکومەتدان کە پۆستی دوانیان جێگری سەرۆکه.
بڕیارە لە ماوەی هەفتەیەکدا پەرلەمان دەنگ لەسەر حکومەتەکە بدات و هەر وەزیرێک بە جودا دەنگی لەسەر دەدرێت. پـێشتر ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارانەی بە ڕیفۆرمخواز ناسراون، لەوانە ئلیاس حه‌زره‌تی خاوەنی ڕۆژنامەی ئیعتیماد، گوتیان ڕەنگە بەشێک لەوانەی بۆ پۆستی وەزیر دەسـتنیشاندەکرێن متمانەی پەرلەمان بەدەست نەهێنن.
پێشتر حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران وتبوویی ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئێران ده‌بێت له سه‌روی باڵه سیاسیه‌کانه‌وه پێک بێت و به‌رپرسیاریه‌تی باڵاکان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌و 24 ملیۆن که‌سه بێت که ده‌نگی ئه‌رێنیان به ڕۆحانی داوه و ئه‌گه‌ر جگه له‌م کاره بکه‌ین ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که بۆچی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌به‌ین؟
ڕوحانی هه‌وره‌ها وتبووی هه‌ڵبژاردن نێوان دوو جۆره بیرکردنه‌وه بوو. خه‌ڵک ده‌نگیاندا و یه‌کیان بوو به زۆرینه و ئه‌وی تر بوو به که‌مینه و ئێستاش ناچارین ڕێز له ده‌نگی خه‌ڵک بگرین و به پێی شێوازی ڕه‌وتی دێمۆکراتیک و یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران ده‌وڵه‌تێک پێک بێنین که ماف و ده‌نگی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران نوێنه‌رایه‌تی بکات.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که به پێچوانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه که حه‌سه‌ن ڕوحانی له کاتی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ده‌یدا، بوو ژنان، که‌مایه‌تیه ڕه‌گه‌زیه‌کان، ئایینیه‌کان و له‌وانه کورده‌کان له ده‌وڵه‌تی دووهه‌می حه‌سه‌ن ڕوحانی به‌رپرسیاریه‌تی باڵایان له ئاستی وه‌زاره‌تدا پێ نه‌سپێردراوه؟
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هۆشیار ڕۆسته‌می، ڕۆژنامه‌وان له تاران، و ئاگری ئێسمایل نژاد، ڕۆژنامه‌وان و لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی نه‌مسا تاوتۆ ده‌که‌ین.