گوته‌بێژی کۆشکی سپی شان سپایسر له کاردانه‌وه به گوته‌کانی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێران ده‌ڵێت که ئێران وادیاره ئاگای له ئه‌وه نیه که ئه‌مه‌ریکا سه‌رۆک کۆمارێکی نوێی هه‌یه و به ئه‌و شێوه گاڵته به خۆیان ده‌که‌ن.
سپایسر له درێژه‌دا وتی ئه‌وان تێده‌گه‌ن که سه‌رۆک کۆمارێکی نوێ هاتووه که به‌رامبه‌ر به ژێرپێنانی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بێ ده‌نگ نامێنێته‌وه و به ئه‌و شێوه‌ی که پێی باشه و بێ ئه‌وه‌ی پێشتر هوشدار بدات به کرده‌وه له گه‌ڵ ئێران ده‌جووڵێته‌وه.
پێشتر دانۆڵد تڕا‌مپ له ئاماژه به تاقیکردنه‌وه‌کانی مووشه‌کی ئێران هوشداری به کۆماری ئیسلامی دابوو که کایه به ئاگر نه‌کات و مایک پێنس جێگری سه‌رۆک کۆماریش گوتبووی که باشتر وایه کۆماری ئیسلامی هه‌وڵ نه‌دات جیدی بوونی سه‌رۆک تاقی بکاته‌وه.
له هه‌مان کاتدا، وه‌ک ڕوێتێرز ده‌ڵێت کۆشکی سپی سه‌رقاڵی زیادکردنی ناوی پاسداران به لیستی ڕێکخراوه‌کانی تێرۆریستی یه.
چه‌ند ئێران ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به جیدی وه‌رده‌گرێت و ئایا بێده‌نگی ئاشکرا له ئێران به‌رامبه‌ر به قسه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکایی به مانای ئه‌وه‌یه که به‌رپرسانی ئێران هه‌ستیان به هه‌ستیاربوونی ڕه‌وشه‌که کردووه؟
ئایا ئێران له ده‌رئه‌نجامدا ناچار ده‌بێت ڕه‌وشی خۆی له ناوچه‌که بگۆڕێت یان تایبه‌تمه‌ندی کۆماری ئیسلامی ڕێگای گۆڕانکارییه‌کی ئاوای پێنادات و ئه‌مه ده‌بێته هۆی پێکدادانێک له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکادا.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور ئالان ساڵح زاده، پسپۆڕی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له فه‌نلاند و کاک ئازاد شه‌ریفی ، لێکۆله‌ری سیاسی له نۆڕوێژ وتووێژمان کردووه.