Accessibility links

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی بەشی ئینگلیزی دەڵێت بێژەرێکی لە ئەمەریکا دەستگیرکراوە


تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ژنە بێژەری بەناوبانگی ئەمەریکایی کە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی زمانی ئینگلیزی کار دەکات پاش چوونی بۆ ئەمەریکا دەستگیرکراوە. کاربەدەستانی ئەمەریکایی هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە.

هەواڵی دەستگیرکردنی مەرزیە هاشمی لە دایکبووی ولایەتی نیو ئۆرلەین، لە کاتێکدایە کە ئێران خۆی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە لەسەر دەستگیرکردنی کەسانی خاوەن دوو ڕەگەزنامە و ئەوانەی کە پەیوەندییانە بە وڵاتانی ڕۆژئاواوە هەیە کە پێشتر وەکو کاری فشار لە وتووێژەکاندا لەگەڵ زلهێزانی جیهان بەکاری دەهێنان.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەست و هەڵمەتێکی هاشتاگی دامەزراند بۆ هاشمی هەمان ئەو شتانە بەکاردەهێنێت کە خێزانەکانی ئەوانە بەکاری دەهێنن کە خۆشەویستەکانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کراون.

پەیمان جەبەلی جێگری سەرۆکی کەناڵی تەلەفیزیۆنی IRIB ی دەوڵەتی ئیران ڕایگەیاند " ئێمە درێغی ناکەین لە هەر هەنگاوێکی یاسایی بۆ یارمەتیدانی ئەو بێژەرە."

کەناڵی تەلەفیزیۆنی پرێس دەڵێت هاشمی کە بۆ ماوەی نزیکەی 25 ساڵە لەوێ کاردەکات ، ڕۆژی یەکشەممە پاش گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سان لویس دەستگیر کرا. جەبەلی گوتیشی دەڵێن ڕەزا هاشمی کوڕیشی لەگەڵیدا دەستگیرکراوە.

XS
SM
MD
LG