Accessibility links

خامنەئی: تاران دەستبەرداری بەرنامە موشەکییەکەی نابێت


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی
ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی

خامنەئی: تاران دەستبەرداری بەرنامە موشەکییەکەی نابێت

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی تاران هەڵناخەڵەتێت بە پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ وتوێژکردن لەگەڵیدا و دەستبەرداری بەرنامە موشەکیەکەی نابێت.

مانگی ڕابردوو گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیادیان کرد، ئەمەش ساڵێک دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی " ئێران هەلێکی لەبەردستدایە تاوەکو ببێتە دەوڵەتێکی مەزن بە هەمان سەرکردایەتی. ئێمە نیازمان نیە ڕژێمەکە بگۆڕین. تەنها دەمەوێت ئەوەتان بۆ ڕوون بکەمەوە ئێمە نامانەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکیی."

وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو لێدوانەی سەرۆک ترامپ، خامنەئی وتی " سەرۆکی ئەمەریکا لەمدواییانەدا وتی دەکرێت ئێران خواستەکانی بهێنێتە دی لەگەڵ هەمان سەرکردایەتیدا، ئەوەش مانای ئەوەیە ئەوان نایانەوێت ڕژێمەکە بگۆڕن. بەڵام ئەم فێڵە سیاسییە ناتوانێت بەرپرسانی ئێرانی و گەلی ئێران هەڵبخەڵەتێنێت."

وتیشی " لەڕووی بەرنامە موشەکییەکەوە، ئەوان دەزانن ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێک کە ئارامیمان پێدەدات، دەیانەوێت ئەوەمان لێبسەنن، بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نابن."

ڕابەری باڵای ئێران وتیشی سزاکانی ئەمەریکا بوونەتە هۆی دروستکردنی قورسایی بۆ سەر ئێرانییەکان، هەروەها داوای لە حکومەتی ئێران کرد باشکردنی ڕەوشی ئابووری وڵاتەکە ئەرکی سەرەکییان بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG