Accessibility links

سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران: بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە کەنداو هەلێکە بۆ لێدانیان


دەزگای هەواڵی تەڵەبەی ئێرانی لە زاری سەرکردەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە کەنداو هەمیشە هەڕەشەیەکی مەترسیداربووە بەڵام ئێستا بۆتە ئامانجێک.

جێی ئاماژەیە سوپای ئەمەریکا کۆمەڵێک کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگر و فڕۆکەی بی 52 ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، ئەمەش بەپێی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ " ئاماژەیەکی ڕوونە " لەسەر ئەو هەڕەشانەی ئێران هەیەتی لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری ئابراهام لینکن شوێنی کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی دیکەی گرتۆتەوە کە مانگی ڕابردوو کەنداویان بەجێ هێشت.

سەرکردەی هێزی ئاسمانی سەر بە سوپای پاسداران ئەمیر حاجی زادە وتی " کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی دیکە کە بەلایەنی کەمەوە 40 بۆ 50 فڕۆکەیان هەڵگرتبوو و هێزەکانی ناویشیان نزیکەی شەش هەزار سەرباز دەبوون لە ڕابردوودا هەڕەشەیەکی مەترسیداربوون بۆ ئێمە بەڵام ئێستا.. ئەو هەڕەشانە بوونەتە هەلێک."

وتیشی " ئەگەر ئەمەریکییەکان هەر هەنگاوێک بنێن ئەوا لە سەریان دەدەین."

دەزگاکە لە زاری سەرکردەی هێزی دەریایی ئێران ئادمیڕاڵ حسێن خانزادییەوە بڵاویکردەوە پێویستە هێزەکانی ئەمەریکا بڕۆن. وتیشی " بوونی ئەمەریکییەکان لە کەنداو گەیشتۆتە کۆتاییەکەی و پێویستە واز لە ناوچەکە بهێنن."

لەلایەکی دیکەوە وتەبێژی پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنێکی پەرلەماندا لە زاری سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئەمەریکا جەنگێکی دەروونی لە ناوچەکەدا دەست پێکردووە.

لە لێدوانێکی جیادا وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە تویتێکدا ڕۆژی یەکشەممە وتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن پلانی کشانەوەی ئەمەریکای لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە داناوە و هەروەها بەرنامەیەکی داڕشتووە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی دوژمنکاری بەرامبەر ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG