Accessibility links

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران: واشنتن ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج


برایان هوک
برایان هوک

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران برایان هوک وتی ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوە توندترین فشار بخاتە سەر ئێران لەڕێی سزاکانەوە، ئەمەش بەبێ ئەوەی ڕێگە بدات نرخی نەوت زیاد بکات و لەو هەوڵەشیدا سەرکەوتوو بووە.

هوک وتی ستراتیژییەتی توندترین فشار بەسەر ئەو هەژمارە تایبەتی بانکیانەشدا جێبەجێ دەکرێت کە پارەی نەوتی ئێرانیان تێدایە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر هەردوو کەرتی پیشەسازی نەوت و دارایی ئێراندا، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی پێنجدا ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوەکیی ئێران کشایەوە و بەڵێنیدا سزاکان بسەپێنێتەوە بەسەر ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG