Accessibility links

پەمپێیۆ: ئێران بیر لە ئازادکردنی بەندکراوە ئەمەریکیەکان دەکاتەوە لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئێران بیر لە ئازادکردنی هەندێک لە بەندکراوە ئەمەریکیەکان دەکاتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

پەمپێیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " زانیاریمان هەیە ئەوان تاوتوێی ئەوە دەکەن کە ئایا ئازادیان بکەن یاخود نا."

وتیشی " پێویستە هەمووان بزانن ئێمە لەگەڵ ئەوەدا کاردەکەین و بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبین لەگەڵیاندا و داوایان لێدەکەین وەکو چۆن چەند جارێکی دیکەش داوامان لێکردوون هەموو ئەمەریکیە بەندکراوەکان ئازاد بکەن، لەکاتێکدا ئێستا لەناو ئێراندا ڤایرۆسەکە بڵاوبۆتەوە و مەترسی هەیە لەسەریان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG