Accessibility links

ئێران داوای گرەنتی لە ئەمەریکا دەکات سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


ئێران دەڵێت دەبێت ئەمەریکا گرەنتی بدات لەسەر ئەوەی ئەگەر گفتوگۆکان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکیەکە سەرکەوتوو بوو، ئەوا دووبارە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان نەکشێتەوە.

گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا کە لە مانگی شەشدا ڕاگیران، وابڕیارە لە 29 ی مانگی یانزەدا لە ڤییەنا گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە و ئامانج لێی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکە بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە.

لە ساڵی 2018 دا سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کشایەوە و سەرجەم سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، لە بەرامبەریشدا تاران کۆمەڵێک لە بەرپرسیارێتیە سەرەکییەکانی لە ڕێکەوتنەکەدا پشتگوێ خست.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیبزادە وتی دەبێت ئەمەریکا بەپێی پڕۆسەیەکی متمانەپێکراو سەرجەم ئەو سزایانەی سەر تاران لاببات کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە سەپێندراون بەسەر وڵاتەکەدا.

ئاماژەشی بەوەدا " دەبێت واشنتن دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێت لە کشانەوە لە ڕێکەوتنەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG