شاخه‌وانه ئهمهریکیـیهکانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌ندیخانه‌یه‌کی ئێرانی بهتومهتی سیخوڕێتی زیندانی کرابوون ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ندکرابوون چونکه ئه‌مه‌ریکین و نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێچ کارێکی هه‌ڵه‌یان کردبێت.
جوش فه‌تاڵ و شهین باور له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له نیویۆرک له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ڕایانگه‌یاند له ئاکامی ناکۆکی سیاسی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا به بارمته گلدرابوونه‌وه.
فه‌تاڵ و باور له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئازادکران داوای ئه‌وه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان ملیونێك دۆلار به که‌فاله‌ت دایه ئێران.
هه‌ردوو ناوبراو له‌گه‌ڵ هاورێکه‌یان سارا شۆرد له مانگی حه‌وتی ساڵی 2009 دا ده‌ستگیرکران له‌و ده‌مه‌ی له سنوره‌کانی نێوان ئێران و عێراق شاخه‌وانیان ده‌کرد. شۆرد له ساڵی پار به که‌فاله‌تی 500 هه‌زار دۆلار ئازادکرا.
فه‌تاڵ گوتی خۆی و باور له میانه‌ی زیندانیکردنیاندا تێکه‌ڵ زیندانیانی تر نه‌کرابوون و به جیا گلدرابوونه‌وه. گوتیشی زۆر جار مانیان له خواردن ده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌ی که‌س و کار‌و هاوڕێکانیان پـێبگات، وه جاری وا هه‌بووه گوێـیان له هاوارو زریکه‌ی به‌ندکراوانی تر بووه له کاتی لێداندا .
باور داوای له ئێران کرد هه‌موو ئه‌و زیندانیـانه ئازاد بکات که له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونیان ده‌سـتگیرکراون، به‌ڵام هه‌روه‌هاش ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران گرت.
ئازادکردنی باور و فه‌تاڵ هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرك که گوتی ئازادکرنهکه هۆی مرۆیی هه‌بووه.