Accessibility links

وەزیرێکی ئێرانی: هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان سەرکەوتوو نەبووە


وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری ئێران وتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان سەرکەوتوو نەبوون.

ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەو ڕاپۆرتانە هات کە گوایە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردۆتە سەر ئێران کە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ داناوە و مەبەست لێی لەکارخستنی سیستمی هەڵدانی موشەکەکان بووە لە وڵاتەکەدا.

وەزیری پەیوەندیەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری ئێران محەمەد جەواد ئازەری وتی " ئەوان بە توندی هەوڵ دەدەن، بەڵام هیچ هێرشێکی سەرکەوتوویان ئەنجام نەداوە."

وتیشی " دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانە دژی ئێران لێمان دەپرسن، ماوەیەکی زۆرە ڕووبەڕووی تیرۆری ئەلیکترۆنی بووینەتەوە، ساڵی ڕابردوو بەرپەرچی 33 ملیۆن هێرشمان داوەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG