بەرپرسێکی باڵای ئێرانی وتی هێزەکانی هاوپەیمانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بەمزووانە دەست دەکەن بە پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی شاری ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
دەزگای هەواڵی مەهر لە زاری عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری باڵای ڕابەری ئێران عەلی خامنەئیەوە بڵاویکردەوە " بەمزووانە ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوچەی ئیدلب لە ڕۆژئاوا کۆنتڕۆڵ دەکەینەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز