ته‌قینه‌وه‌یه‌ک که ئاگر تیبهربوونێکی لێکه‌وته‌وه له دووکانێک له شیراز له پارێزگای فارس له باشووری ئێران سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه، 3 مانگی شه‌ش، بوه‌ته هۆی بریندار بوونی 37 که‌س. ئه‌م ته‌قینه‌وه کاتژمێر 12:45ی به‌یانی له دووکانی "هایبرستار"ی شیراز ڕوویداوه و ئێشتا دیار نیه هۆکاری ڕوودانه‌که چی بوه.
ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیرنا ڕایگه‌یاندوه که ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌که له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ناوه‌ندی شاری شیراز بیستراوه و گه‌وره‌ی ته‌قینه‌وه‌که له ئاستێک‌دا بوه که ورده شیشه‌ی دووکانه‌که تا سی مه‌تر دوورتر بڵاو بوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی دایره‌ی فریاکه‌وتنی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵنێری فارسی گوتوه که 21 له برینداران سه‌رپێیی ده‌رمان کراون و 16ی تریان ناردراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام برینی که‌س قۆرس نیه.
دیواره‌کانی دووکانه‌که به هۆی تووندی ته‌قینه‌وه‌که ڕووخاونهته خواره‌وه و شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه‌که بوه‌ته هۆی شکاندنی شیشه و درگای هه‌ندێک له دووکان و خانوه‌کانی نزیک به شوێنی ته‌قینه‌وه‌که.