Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: ئێران دەست دەگرێت بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری عێراقیدا


دەزگا فەڕمیەکانی ڕاگەیاندنی ئێران وتیان سوپای پاسدارانی ئێران دەستی گرتووە بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری عێراقیدا لە کەنداو و ستافەکەشی دەستگیرکردووە ، ئەمەش بە گوتەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوای ئەوە بووە کە کەشتیەکە هەوڵیداوە بە قاچاخ سوتەمەنی بەرێت بۆ وڵاتانی کەنداو.

دەزگای هەواڵی نیمچە فەڕمی فارس وتی لە نزیک دورگەی فارس لە باکووری تەنگەی هورموز دەست گیراوە بەسەر کەشتیەکدا و لەو ناوچەیەدا بنکەیەکی هێزی دەریای سوپای پاسدارانی ئێرانی لێیە.

سەرکردەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕەمەزان زیراهی وتی " هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسداران دەستی گرتووە بەسەر کەشتیەکی نەوت هەڵگری بیانیدا لە کەنداوی فارس کە هەوڵیداوە بە قاچاخ سوتەمەنی بەرێت بۆ هەندێک لە وڵاتە عەرەبییەکان."

دەزگای هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زاری پاسدارانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە ئەو کەشتیەی دەستی بەسەرداگیراوە عێراقییە.

زیراهی وتی کەشتیەکە 700 هەزار تەن بەنزینی پێبووە بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بدات سەبارەت بە ڕەگەزنامەی ستافی کەشتیەکە کە ئەوانیش دەستگیرکراون.

فارس لە زیراهیەوە بڵاویکردەوە " بەلەمەکانی سەر بە هیزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە دەریاکەدا هاتوچۆیان کردووە بۆ ڕێکخستنی جوڵەی کەشتیەکان و چاودێریکردنی بازرگانییە نایاساییەکان، لەو کاتەدا دەستیان بەسەر کەشتیەکەدا گرتووە."

وتیشی دەستبەسەراگرتنی کەشتیەکە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ کاربەدەستانی دادی ئێراندا.

وتەبێژی کەشتیگەلی پێنجی ئەمەریکا کە لە بەحرەین جێگیرە وتی هیچ زانیارییەکیان نیە ئەو هەواڵەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG