Accessibility links

ئێران: هیچ کۆبوونەوەیەک نابێت لەنێوان ڕۆحانی و ترامپدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان


کەناڵی ئێران ئاماژەی بەوەدا تاران دەڵێت هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان نابێت، ئەوەش دوای ئەوەی کۆشکی سپی ئەگەری کۆبوونەوەیەکی لەوشێوەیەی بەکراوەیی بەجێهێشتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی لە لێدوانێکیدا وتی " لە خشتەی کارەکانماندا هیچ شتێکی لەوجۆرە نیە ( کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک ترامپ و ڕۆحانی لە نیویۆک)، ڕووشنادات."

موسەوی لێدوانەکانی سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمەریکا لینزی گراهامی ڕەت کردەوە کە داوای لە ئەمەریکا کردبوو هێرش بکرێتە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ئێران، ئەوەش دوای هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە کە حوثییەکانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕاگەیاند، موسەوی وتی " ئەو لێدوانانە قسەی بێمانان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG