Accessibility links

ئێران وەڵامی ئەمەریکای پێگەیشتووە سەبارەت بە دەقەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئێران وەڵامی ئەمەریکای پێگەیشتووە سەبارەت بە دوایین دەقی یەکێتی ئەوروپا بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

دوای 16 مانگ لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەی برد، بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ لە 8 مانگی هەشتدا گوتی یەکێتی ئەوروپا دوایین دەقی سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە پێشنیارکردووە و پێشبینی دەکات لە چەند " هەفتەیەکی زۆر کەمی داهاتوودا " وەڵامێکی دەستبکەوێت.

ڕۆژی چوارشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ناسڕ کەنعانی گوتی " ئەم ئێوارەیە ئێران لەڕێی یەکێتی ئەوروپاوە وەڵامی ئەمەریکای پێگەیشتووە."

گوتیشی " دوائ تەواوبوونی پێداچوونەوەی ئێران بە وەڵامەکەدا، ئێران بۆچوونەکانی خۆی بە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، وەکو ڕێکخەری گفتوگۆ ناوەکییەکان."

هەفتەی ڕابردوو ئێران بە " بۆچوونی زیاترەوە " وەڵامی دەقەکەی یەکێتی ئەوروپای دایەوە و داواشی لە ئەمەریکا کرد نەرمی بنوێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو سێ کێشەیەی کە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس پشتڕاستیکردەوە ئەمەریکا وەڵامی بۆچوونەکانی ئێرانی داوەتەوە سەبارەت بە دەقەکەی یەکێتی ئەوروپا.

پڕایس گوتی " بۆچوونی خۆمان سەبارەت بەو بۆچوونانە خستۆتەڕوو. ئەمڕۆ وەڵامی یەکێتی ئەوروپامان دایەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG