Accessibility links

ئێران: گفتوگۆکان لەگەڵ سعودیە پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە بەڵام کات پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان


وتەبێژی حکومەتی ئێران عەلی ڕەبیعی
وتەبێژی حکومەتی ئێران عەلی ڕەبیعی

ئێران دەڵێت گفتوگۆکانی لەگەڵ سعودیەدا " پێشکەوتنێکی باشیان " بەخۆوە بینیوە بەڵام هەندێک لە ناکۆکییەکان ئاڵۆزن و پێویستیان بە کاتە بۆ چارەسەرکردنیان.

سعودیە و هاوپەیمانەکانی و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەردەوامن لە فشارەکانیان بۆ سەر ئێران بەهۆی بەرنامە ناوەکی و موشەکیە باڵیستیکیەکەی تاران و پشتیوانیەکانی لە گروپە چەکدارییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەلای خۆیەوە ئێران دەڵێت بەرنامە ناوەکیەکەی تەنها بۆ کاری ئاشتیانەیە.

ئێران ڕەخنە لە پەیوەندییە توندوتۆڵەکانی نێوان وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و ئەمەریکا دەگرێت، هەروەها ڕەخنەی لەو وڵاتە عەرەبیانەش گرت کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییکردەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران عەلی ڕەبیعی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دەزگا فەڕمییەکانی ڕاگەیاندن بڵاوییان کردەوە وتی " ئەم گفتوگۆیانە پێشکەوتنێکی باشیان بەخۆوە بینیوە، لە هەندێک حاڵەتدا ناکۆکییەکان ئاڵۆزن و پێویستیان بە کاتە بۆ چارەسەرکردنیان."

جێی ئاماژەیە لە مانگی چواردا ئێران و سعودیە دەستیانکرد بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەنێوانیاندا، ئەوەش بەمەبەستی هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG