Accessibility links

ئایا مەبەست لە پشتی ڕەوانەکردنی باری سووتەمەنی ئێرانی بۆ ڤێنیزوێلا چییە؟


پێشبینی دەکرێت بە گەیشتنی پێنج کەشتی باری سووتەمەنی ئێرانی بۆ ڤێنیزوێلای کە دوچاری قەیرانی بەنزین بوەتەوە ، ئەو قەیرانە لە و وڵاتەی ئەمەریکای باشوور خاوبکاتەوە ، ئەم هەنگاوەی پەیوەستی ئێران بەرەنگاربوونەوەی گەمارۆکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکایە ئەوانەی بەسەر هەردوو وڵاتی ناوبراودا سەپاندونی. کەشتیە نەوت بارهەڵگرەکانی ئێرانی هەفتەی رابردوو دەستیان بە گەیشتن بۆ ڤێنزویلا کرد بە پاسەوانی هێزی لەشکری ڤێنزویلی و دەگوترێت گوایە رۆژی یەکشەممە 5 باری سوتەمەنی ئێرانی گەیشتونەتە وڵاتی ڤێنزویلا.

ئێران دەڵیت ئەو باری سوتەمەنیانەی بۆ ڤێنزویلای دابینکردوە بڕەکەی دەگاتە 1.53 ملیۆن بەرمیل بەنزین و هەروەها بەرهەمەکانی پێترۆکیمیایی.

بەهۆی چەندان ساڵ لە نائارامی سیاسی و ئابووری، بەشی پێشەسازی نەوتی ڤێنزویلا زیانی زۆری لێکەوتووە. سەرۆکی ڤێنزویلا گوتی ؛ وڵاتەکەی مافی خۆیەتی هەرچیەکی بوێت لە وڵاتانی جیهانی بکڕێت و گوتیشی خۆشبەختانە ڤێنزویلا دۆست وهاوڕیی لە جیاهندا هەیە.

ئێران و ڤێنزویلا وان لە ژێر گەمارۆ ئابووریەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دا ، ئەو هۆکارەی کە هەردوو وڵاتی لە بواری ئابووری و سیاسی لەیەک نزیکخستەوە.

ژمارەیەک لە پسۆپڕان بڕوایان وایە کە ئەم هەنگاوەی ئێران بە رەوانەکردنی کەشتی بارهەڵگری سوتەمەنی بۆ وڵاتی ڤێنزویلا دەرخستنی بەرەهەڵستیکردنی ئەو دوو هاوپەیمانەیە بەرامبەر وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا .

بەرپرسانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا گوتیان وڵاتەکەیان فشار دەخاتە سەر ئێران و ڤێنزویلا بۆ ریگریکردن لە رەوانەکردنی سوتەمەنی ئێرانی بۆ ڤێنزویلا لە هەمان کاتدا ئەمەریکا هوشیاریش دەداتە حوکمەتانی جیهان و بەندەرە ئاویەکان و هەروەها کۆمپانیەکانی بار گواستنەوەی کە رووبەڕوی سزاکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەبنەوە ئەگەر هاوکاری ئەو بارهەڵگرانەی سوتەمەنی ئێرانی بکەن ئەوانەی رەوانەی ڤێنزویلای دەکەن.

XS
SM
MD
LG