دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاویکردەوە شاندێکی سەربازیی ئێران گەیشتووەتە مۆسکۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی هاریکارییەکانی نێوان هێزە پیادەکانی ڕووسیا و ئێران.
دوای ئەوەی ڕووسیا دەیان هەزاران سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد، ڕووسیا و ئێران کە هەردووکیان سزاکانی ڕۆژئاوایان لەسەرە، پەیوەندییەکی نزیکترییان بونیادناوە لە بوارەکانی سەربازیی و بوارەکانی دیکەدا.
ڕۆژئاوا ئێرانی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی فرۆشتنی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا تاوەکو دژی ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت، تارانیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز