Accessibility links

ڕۆحانی: ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن ئەگەر واشنتن داوای لێبووردن بکات لە کشانەوەی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی ئامادە دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکادا، لەکاتێکدا ئەگەر واشنتن داوای لێبووردن بکات لەسەر کشانەوەکەی لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 دا و قەرەبووی ئێران بکاتەوە.

ڕۆحانی لە وتارێکدا وتی " هیچ کێشەیەکمان نیە لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا، بەڵام تەنها ئەگەر ئەمەریکا پابەند بێت بە بەرپرسیارێتیەکانیەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و داوای لێبووردن بکات و قەرەبووی تاران بکاتەوە لە کشانەوەکەی لە ڕێکەوتنەکەدا."

وتیشی " بەڵام دەزانین داواکانی ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران تەنها قسەن و دوورن لە ڕاستییەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG