Accessibility links

ڕۆحانی ئەمەریکا بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕژێمی ئێران تۆمەتبار دەکات

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ سوود وەرگرتن لە فشارە ئابوورییەکان تاوەکو ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لەناوببات و بەدووری زانی وتوێژ لەگەڵ واشنتندا بکات.

ڕۆحانی وتی " ئێران لە ناو جەنگێکی ئابووری و دەروونیدایە لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیدا. ئامانجی ئەوان گۆڕینی ڕژێمەکەیە. بەڵام ئێمە ڕێگەیان پێنادەین چونکە نەتەوەکەمان و سەرکردایەتیمان یەکگرتوون دژ بە دوژمنانمان."

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا کشایەوە، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا زیادیان کرد و واشنتن سزاکانی سەپاندەوەی بەسەر تاراندا. سەرۆک ترامپ وتی ڕێکەوتنەکە هەڵەی تێدایە چونکە سنوورێکی بۆ بەرنامە موشەکییە باڵیستییکەی ئێران و چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا و یەمەن و لوبنان و عێراق دانەناوە.

وڵاتانی ئەوروپی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە و ڕوسیا و چین دژایەتی بڕیارەکەی ئەمەریکایان کرد بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر هەردوو کەرتی نەوت و دارایی ئێراندا و هەوڵدەدەن ڕێکەوتنەکە ڕزگار بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG