Accessibility links

ڕۆحانی: بوونی هێزە بیانییەکان گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

ماڵپەڕی فەڕمی سەرۆکایەتی ئێران لە زاری سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە سەرچاوەی سەرەکی گرژییەکان لە کەنداو بوونی هێزە بیانییەکانە، ئەمەش لە لێدوانێکی ڕۆحانیدا لە میانەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی عومان لە تاران.

هەفتەی ڕابردوو سێ دیبلۆماتکاری ئەوروپی وتیان فەڕەنسا و ئیتاڵیا و دانیمارک پشتیوانی خۆیان دەربڕیوە بۆ پلانەکەی بەڕیتانیا بۆ پێکهێنانی ئەرکێکی دەریایی بە سەرپەرشتی ئەوروپا بۆ دەستەبەرکردنی پارێزراوی بارە دەریاییەکان لە تەنگەی هورموز.

ڕۆحانی وتی " بوونی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکەدا یارمەتی ئاسایشی ناوچەکە نادات بەڵکو دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی گرژییەکان." ئاماژەی بەوەشدا بەرپرسیارێتی سەرەکی لە دابینکردنی ئاسایشی تەنگەی هورموز دەکەوێتە سەر شانی ئێران و عومان.

وتیشی " سەرچاوەی سەرەکی ئەم ڕووداو و گرژییانەی لە ناوچەکەدا دروستبوون کشانەوەی ئەمەریکا بوو لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG