Accessibility links

ڕۆحانی: پێویستە ئێرانییەکان ئاگاداری خۆیان بن بەڵام لە کۆرۆنا نەترسن


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی پێویستە لەسەر ئێرانییەکان ئاگاداری خۆیان بن بەڵام لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەترسن، لەکاتێکدا وڵاتەکە ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکەی کەمکردۆتەوە لە هەوڵێکدا بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان.

ماڵپەڕی فەڕمی سەرۆکایەتی ئێران لە زاری ڕۆحانیەوە بڵاویکردەوە " ترسی زیاد لەپێویست و نیگەرانی زیاد لە پێویست لەم کۆرۆنایە خراپترە، ژیانی خەڵک تێک دەدات و ئارامی لەژیانیاندا ناهێڵێت."

ئەوەشی خستەڕوو " بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەبێت خەمسارد نەبین بەڵام زیاد لە پێویست خۆمان نیگەران نەکەین و دەبێت ئاگاداری خۆمان بین."

هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی داخستنی وڵاتەکە و قەدەغەکردنی هاتوچۆ، هەفتەی ڕابردوو ئێرانییەکان گەڕانەوە بۆ بازاڕ و پارک و دوکانەکان.

هەروەها ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تا ئێستا 92,584 کەسن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG