Accessibility links

ڕۆحانی : ئێران ئامادەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی کەنداودا باش بکاتەوە

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی
سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ دراوسێکانیدا کاربکات بۆ خستنەوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا و ئیسڕائیل، ئەمەش لە نوێترین هەوڵەکانی ڕۆحانیدا بۆ لاوازکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئەمەریکا.

جێی ئاماژەیە چەند ساڵێکی زۆرە سعودیە و ئێران بە وەکالەت لە جەنگدان و یارمەتی لایەنە جیاوازەکانی جەنگی سوریا و یەمەن دەدەن.

بەڵام دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، فشارەکانی سەر تاران زیاتر بوون، سعودیەش پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەمەریکا کرد.

ڕۆحانی لە وتارێکیدا لە هەرێمی هەرمزجان وتی " ئێران ئامادەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا کاربکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەمانەوێت پەیوەندییەکی برایانە دابمەزرێنین لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکەدا. ئێران هەرگیز دەستپێشخەر نەبووە لە هیچ دوژمنکارییەک لە ناوچەکەدا."

وتیشی " ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە پێیان وایە ئیسڕائیل و ئەمەریکا دەتوانن ئاشتی بخەنەوە لە ناوچەکەدا هەڵەن. پێویستە لەسەر ئێمەی موسوڵمان گرەنتی پارێزراوی ناوچەکە بدەین."

جێی ئاماژەیە ئێران سعودیە و ئیماڕات تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لەو گروپە سوننییانەی کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئێران، بەو هێرشەی ڕۆژی چوارشەممەشەوە لە هەرێمێکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لەسەر سنووری پاکستان.

سعودیە و ئیماڕات و پاکستان ڕەتی دەکەنەوە پشتیوانی لە توندڕەوان بکەن. وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بانگهێشتی نوێنەری پاکستانی کرد لە تاران بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر هێرشەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG