Accessibility links

ئەندامێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا دەکوژرێت


دەزگای هەواڵی فەڕمی ئێرنای ئێران بڵاویکردەوە ئەندامێکی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران کە وەکو ڕاوێژکاری سەربازیی لە سوریا کاری کردووە، لە هێرشێکی ئاسمانی گومانلێکراوی ئیسڕائیلدا لە سوریا کوژراوە.

دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندنی ئێران دەڵێن ڕەزا زاری لەگەڵ دوو چەکدارەکەی حزبوڵای لوبناندا کوژراوە.

بەهۆی هێرشە ئاسمانییە کوشندەکانی ئیسڕائیلەوە لە ئێستادا سوپای پاسدارانی ئێران ڕەوانەکردنی ئەفسەرە باڵاکانی بۆ سوریا کەمکردووەتەوە و زیاتر پشت بە گروپە چەکدارییە شیعەکان دەبەستێت بۆ پاراستنی بوونی خۆیان لە سوریادا.

جێی ئاماژەشە ئیسڕائیل زۆربەی کاتەکان لێدوان لەسەر هەواڵەکانی هێرشی ئاسمانی لە سوریا نادات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG