Accessibility links

ئێران 7 ئەندامی کەشتیە بارهەڵگرە بەڕیتانیە دەستبەسەرداگیراوەکە ئازاد دەکات


کەناڵی فەڕمی ئێران بڵاویکردەوە وڵاتەکە حەوت ئەندامی تیمەکەی کەشتیە بارهەڵگرە بەڕیتانیە دەستبەسەرداگیراوەکە " ستینا ئیمپیرۆ " ئازاد دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی بە کەناڵەکەی وت بڕیاردراوە بەهۆی هۆکاری مرۆییەوە حەوت ئەندامی کەشتیەکە ئازاد بکرێت و دەتوانن بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن.

لە 19 ی مانگی حەوتدا دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەراگرتنی کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئێرانی لەلایەن بەڕیتانیاوە لە جەبەل تاڕیق، ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتیەکی بارهەڵگری بەڕیتانیدا، دواتر لە مانگی هەشتدا کەشتیە ئێرانییەکە ئازاد کرا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG