دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت تاران کراوەیە بە ڕووی دیبلۆماسیدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەڵام " فشار و هەڕەشەکان " ڕەت دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا و سێ وڵاتی زلهێزی ئەوروپایی سزایان بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێراندا سەپاند.
لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس ئارەقچی ڕۆژێک دوای ئەوە دێت دیبلۆماتکاری باڵای یەکێتی ئەوروپا وتی یەکێتییەکە بیر لە سەپاندنی سزای نوێ دەکاتەوە بەسەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێراندا، ئەوەش وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بەوە دەدەن تاران موشەکی باڵیستیکی داوە بە ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەدا دژی ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت.
بەپێی دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران، ئارەقچی وتوویەتی " ئێران بەردەوامە لە ڕێگەکەی خۆی بە هێزەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێمە هەمیشە کراوە بووین بە ڕووی گفتوگۆدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، بەڵام گفتوگۆ دەبێت لە ڕێزگرتنی هاوبەشەوە سەرچاوە بگرێت، نەک لە هەڕەشە و فشارەوە."
ڕۆژی چوارشەممە ئارەقچی وتی تاران هیچ موشەکێکی باڵیستیکی نەداوە بە ڕووسیا و ئەو سزایانەی کە سەپێندراون بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمەریکا و سێ وڵاتی ئەوروپاوە هیچ کێشەیەک لە نێوانییاندا چارەسەر ناکات.
ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا ڕۆژی سێشەممە سزای نوێیان سەپاند بەسەر ئێراندا، هێڵی ئاسمانی نیشتیمانی ئێران ئێرییان کردە ئامانج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز