Accessibility links

سەرۆکی ئێران بە نیازە سەردانی سێ وڵاتی ئەمەریکای لاتین بکات


سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی
سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی

دەزگای هەواڵی ئێرنای ئێران بڵاویکردەوە سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی هەفتەی داهاتوو سەردانی کوبا و نیکاراگوا و ڤەنزوێلا دەکات.

ئێرنا وتی سەرۆکەکانی ئەو وڵاتانەی ئەمەریکای لاتین بانگهێشتی ڕەئیسییان کردووە و ڕەئیسی لە میانی سەردانەکەیدا ڕێککەوتن لەسەر فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان ئێران و ئەو سێ وڵاتە واژۆ دەکات، هاریکارییەکانیش لە بوارەکانی ئابووری و سیاسی و زانستدا دەبن.

وتیشی ڕەئیسی لە 11 ی مانگی شەشدا ئێران جێدەهێڵێت.

سەردانەکە دەرفەتێک دەداتە ڕەئیسی تاوەکو لەگەڵ سێ هاوپەیمانەکەی لە ناوچەکەدا کۆببێتەوە، ئەو سێ وڵاتەش هەر یەکەیان ڕابەرایەتی حکومەتێکی چەپییان کردووە کە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کراون.

ئێران و ڤەنزوێلا هەردووکیان ئەندامن لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و گاز کە بە ئۆپیک ناسراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG