سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیان ڕۆژی دووشەممە وتی تاران هەرگیز دەستبەرداری بەرنامە موشەکییەکەی نابێت چونکە پێویستی بەو جۆرە ڕێگرییە هەیە بۆ ئاسایشی خۆی لە ناوچەیەکدا کە ئیسڕائیلی دوژمنی سەرسەختی ئێران لە توانایدا هەیە " هەموو ڕۆژێک موشەک لە غەززە بەربداتە خوارەوە."
کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین ساڵە داواکانی ڕۆژئاوای ڕەت کردووەتەوە بۆ سنووردارکردنی بەرنامە موشەکییەکەی.
ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی هەفتەی ڕابردوو ئێرانییان تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی گواستنەوەی موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا تاوەکو لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت، سزای نوێیان سەپاند بەسەر مۆسکۆ و تاراندا.
پزیشکیان وتی " ئەگەر موشەکمان نەبێت ئەوا ئەوان هەر کوێیەکیان بوێت بۆردومانمان دەکەن، هەر وەکو غەززە."
هەروەها جەختی لە هەڵوێستی فەڕمی ئێران کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد " سەرەتا چەک لە ئیسڕائیل بسەننەوە پێش ئەوەی هەمان داوا لە ئێران بکەن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز