Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: "مەبەستی ئێمە شەڕ نیە بەڵکوو ئامانجی ئێمە گۆڕینی ڕەفتاری دەسەڵاتداری ئێرانە


Mike Pompeo
Mike Pompeo

ئەمەریکا دەڵێت کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی تێرۆریزمە و هۆکاری ناسەقامگیری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

مایک پەمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە وتووێژێکی لە گەڵ کاناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکا جەختی کرد کە ئەمەریکا هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بە هێند وەردەگرێت بەڵام مەبەستی ئەمەریکا پێک هێنانی گۆڕان لە ڕەفتاری دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

بەڕێز پەمپێۆ کە شەمە شەو لە گەڵ تەلەڤزیۆنی "سی ئێن بی سی" وتووێژی دەکرد، بە ئاماژە بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی گوتی: "ئێران هەڕەشەیەکی چالاک بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە بە ئەو حاڵەش، کۆشکی سپی لە دەرفەتی وتووێژ لە گەڵ تاران پێشوازی دەکات.

دیپڵۆماتی باڵای ئەمەریکا هەروەها گوتی: دەبینین هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی هەروا زیاد دەکات و بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ هەر بە ئەو هۆیە لە توانایی خۆی بۆ وەڵامدانەوە بە هەر هەنگاوێکی هێرشبەرانەی ئێران کەڵک وەردەگرێت.

بەڕیز پەمپێۆ گوتی: "ئەمەریکا بە دوای شەڕدا نیە. نامانەوێت لێکدانەوەی هەڵەمان هەبێت. مەبەستی ئێمە شەڕ نیە. مەبەستی ئێمە پێکهێنانی گۆڕان لە رەفتاری دەسەڵاتداری ئێراندایە."

پێنجشەمە دانۆڵد تڕامپ لە وەڵامی پرسیارێک دا کە ئایا مەترسی بەرەنگاری لەشکری لە گەڵ ئێران لە گۆڕێدا هەیە گوتی: "دەکرێت بڵێین ئەو ئەگەرە هەمیشە هەیە. نامەوێت بەڵێم نا، بەڵام هیوادارم شتی ئاوا ڕوونەدات."

شەمە شەو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها لە وتووێژەکەی لە گەڵ "سی ئێن بی سی" دا دووپاتی کردەوە:

"ئێمە بۆ باشترکردنی پێگەی ئاسایشی خۆمان کاری گونجاومان بە باشترین شێوە ئەنجام داوە، بەڵام دەمانەوێت دڵنێا بین کە هێزەکانی بەرپەرچدانەوەمان لە ناوچەکەدا هەیە تا لە هەل و مەرجێک دا کە ئێران بڕیاری دا بەرژەوەندەییەکانی ئێمە لە عێڕاق یا لە ئەفغانستان یا یەمەن یا هەر شوێنێکی دیکە لە مەترسی بخات، ئێمە بە شێوەی گونجاو ئامادەی وەڵامی گونجاو بین."

XS
SM
MD
LG