له ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌ڵمه‌تێکی ئانڵاین ناسراو به "نا بۆ پیاوسالاری" له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌ستی پێکردووه. چالاکانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته که ژنان و پیاوانی کوردی کوردستانی ئێران له خۆ ده‌گرێت ده‌ڵێن مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رامبه‌ر به بێ ڕیزی کردن به ژنان و پێ شێلکردنی مافه‌کانیان هوشیار بکه‌نه‌وه.
هه‌ر وه‌ک له ناوه‌رۆکی زۆربه‌ی نووسراوهکاند ئه‌م که‌مپه‌ینه ده‌رده‌که‌وێت بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدئۆیه‌کی پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی یه‌ک له حیزبه کوردییه‌کان بۆته هۆی ڕێکخستنی ئه‌م که‌مپه‌ینه. چالاکان ده‌ڵێن له ئه‌و گرته ڤیدئۆیه‌دا یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کان بێ ڕێزی به ژنان ده‌کات و به ئه‌و شێوه‌یه یارمه‌تی ده‌دات به به هێزبوون و درێژههاتنی کولتوری پیاوسالاری له کۆمه‌ڵگای کوردی دا.
له به‌رامبه‌ردا، هه‌ندێک له چالاکانی سیاسی و لایه‌نگرانی حیزبه‌کانی کوردی ده‌ڵێن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته به توندی ڕه‌خنه له ئه‌و شێوه هه‌ڵس و که‌وته بگیردرێت و تاوانباران به پێی په‌یره‌و پرۆگرامی حیزبی سزا بدرێن و ڕێگه له دووپات بوونه‌وه‌ی ڕه‌فتاری وا له حیزبه‌کان دا بگیردرێت، به‌ڵام نابی ئه‌وه‌ش له بیربچێت که حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران چالاکی باشیان له بواری مافی ژنان دا هه‌بووه و زۆر له ئه‌و مافانه که ئێستا ژنان له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا هه‌یانه ده‌رئه‌نجامی ڕهچه شکاندنی حیزبه‌کان له ئه‌و بواره‌دایه.
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ خاتوو گوڵاڵه‌ی شه‌ره‌فکه‌ندی، ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وتووێژمان کردووه.