میدیای ڕه‌سمی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و سازگه ناوکیه‌ی وڵاته‌که‌ی که له‌لایه‌ن ڕوسیاوه دروستکراوه له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتو ده‌ست به به‌رهه‌م هێنانی کاربه ده‌کات.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس ڕایگه‌یاندووه که سازگه‌ی بوشه‌هر له دوا قۆناغه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی دایه. بڕیاره ببێت به یه‌که‌مین سازگه‌ی ناو‌کی له تۆڕی سازگه ناوکییه‌کانی ئێران‌دا.
ڕوسیا که که‌ره‌سته‌ی ڕیاکته‌ره‌که‌ی دابین کردووه ئێرانییه‌کان له سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سازگه‌یه ڕاده‌هێنێت.
ئێران ڕووبه‌ڕووی سیزای نێونه‌ته‌وه‌یی بووه‌ته‌وه به هۆی بارنامه‌ی ناو‌کی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه، له هه‌مان کاتدا وڵاتانی ڕۆژئاوا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که تاران توانای خۆی بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی پته‌و بکات.
شایانی باسه پڕۆژه‌که‌ی بوشه‌هر به‌هۆی هه‌نێک گرفتی ته‌کنیکی دوا که‌وتبوو.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، که ئێرانیش تیایدا ئه‌ندامه، ده‌ڵێت چاودێری پێشوه‌چونه‌کانی ده‌زگای بوشه‌هر ده‌کات.