Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران چاوی بە هاوتایانی لە وڵاتانی بەشدراربووی سەودا ئەتۆمییەکە دەکەوێت


ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتومی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتومی

بە گوتەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەزیری دەرەوەی ئێرانی حسەین ئەمیر عەبدولاهیان بەنیازە چاوی بە هاوتایانی لە وڵاتانی بەشداربووی رێکەوتنە ناوکییەکە بکەوێت لەو کاتەی سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی دەکات لە کۆبونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان .

لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران خەتیب زادە لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی گوتی: رۆژی دوو شەممە ئەمیر عەبدولاهیان بەرەو نیویۆرک بەڕیدەکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەکەدا ئەوەی رۆژی سێ شەممەی داهاتوو دەستپێدەکات و بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەی بەجیا و دووقۆڵی ئەنجامبدات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هەریەک لە چین، روسیا، بەریتانیا، فەرەنسا و هەروەها ئەڵمانیا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکرد لەوەی کە کۆبونەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکایی ریزبەندی نێو کارنامەکەی لە میانەی سەردانەکەی بۆ نیویۆرک نەکراوە.

XS
SM
MD
LG