Accessibility links

زەریف: ڕێكەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 " نەمردووە "


وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان کە لە ساڵی 2015 دا واژۆکرا بۆ دانانی سنوورێک بۆ بەرنامە ناوەکیەکەی " نەمردووە."

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە میانەی لێدوانێکیدا لە نیودەلهی وتی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە " یەکێکە لە باشترین ڕێکەوتنەکان."

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی سێشەممە داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کرد ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بگۆڕێت بۆ ڕێكەوتنەکەی خۆی بەمەبەستی ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.

لەلای خۆشیەوە سەرۆک ترامپ وتی هاوڕایە لەگەڵ جۆنسندا لەسەر ئەوەی " ڕێکەوتنی ترامپ " دەبێت شوێن ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بگرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی " ڕێکەوتنی ترامپ " ی ڕەت کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوەکیەکان و وتی " پێشنیارێکی نامۆیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG