Accessibility links

سەرۆکی وزەی ناوکی ئێران دەڵێت دەیەوێت بە خێرایی دەزگای ئاوی قورس لە ناوەندی ئەراک بگۆڕێت


ناوەندی وزەی ئاوی قورس- ئەراک- ئێران
ناوەندی وزەی ئاوی قورس- ئەراک- ئێران

سەرۆکی نوێێ رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران گوتویەتی ئەو دەیەوێت بە خێرایی دەست بە گۆڕینی دەزگای ناوەندی ئەراک بۆ ئاوی قورسی بکات. بە گوێرەی سەودای ناوکی ساڵی 2015 نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان ، کۆماری ئیسلامی ئێران رازیبوو بە گۆڕانکاری لە دەزگای ئەراک بۆ ئەوەی پلۆتۆنیۆمی لەشکری بەرهەم نەهێنێت .

میدیای ئێرانی رۆژی شەممە لە زاری موحەمەد ئیسلامی گێڕایەوە کە لەمیانەی سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی بۆ دەزگای ئەراک گوتبووی، دەبێت هەتا دەکرێت بەزوویی ئەم پرۆژەیە داڕێژرێتەوە و دەست بەکارکردن بکاتەوە، بەڵام کات بۆ وەگەڕخستنەوەی دەزگاکە دیاری نەکرا .

ئەوەی جێی ئاماژەیە سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 خاوکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێرانی دەستەبەرکرد لەبەرامبەر کۆنترۆڵی توند بە سەر پرۆگرامی ناوکی ئێران و چاودێریکردنی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە.

لە ساڵی 2019 وە تاران بە قۆناغ لە بەڵینەکانی ناوکی خۆی پاشەکشەی کردوە ، واتە بەساڵیک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ لە سەودا فرەلایەنەکە کشایەوە و دەستی بەسەپاندنەوەی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا کرد.

XS
SM
MD
LG