Accessibility links

ئێران دان بەوەدا دەنێت کە تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامداوە


بەپێی دەزگای هەواڵی فارس سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لەوە کردەوە لەمدواییانەدا تاقیکردنەوەیەکی موشەکی باڵیستیکی ئەنجامداوە، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی ئەمەریکا و فەڕەنسا سەرکۆنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکەی ئێرانیان کرد.

سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران عەمید ئەمیر علی حاجی زادە وتی " لەمدواییانەدا تاقیکردنەوەیەکی موشەکیمان ئەنجامداوە، ئێمە موشەکەکانمان تاقیدەکەینەوە و ئەو تاقیکردنەوەیەی ئەمدواییانەش گرنگ بووە."

لە دەستپێکی ئەم مانگەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئێران تاقیکردنەوەیەکی موەکی باڵیستیکی مەودا ناوەندی ئەنجامداوە کە دەتوانێت کڵاوەی ناوەکیی هەڵبگرێت و لەتوانایدا هەیە بگاتە ئەوروپا و شوێنەکانی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەرکۆنەی تاقیکردنەوەکەی کرد و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ هۆشیاریدا لەوەی کە ئەگەر ئێران نەوەستێنرێت ئەوا نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر ڕووبەڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG