وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت خه‌ڵاتێـکی یه‌ک ملیۆن دۆلاری ده‌دات به هه‌ر که‌سێـک زانیاری بدات که بـبێته مایه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کارمه‌ندێـکی پـێشـووی FBI به سه‌لامه‌تی، ئه‌وه‌ی پـێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دورگه‌یه‌کی ئێران‌دا بێ سه‌روشوێن بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه FBI ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ زانینی چاره‌نووسی ڕۆبه‌رت له‌ڤنسه‌نی کارمه‌ندی خانه‌نشینی پـێشـووی خۆی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆبه‌رت له‌ڤنسه‌ن له سـاڵی 2007 وه له دورگه‌ی کیشی ئێران‌دا بێ سه‌روشوێن بوو کاتێـک بۆ کارداری له‌وێ بوو. ڕۆژی هه‌ینی ده‌بێته پـێـنجه‌مین سـاڵیادی دیارنه‌مانه‌که‌ی.
ساڵی ڕابردوو ڤیدیۆیه‌کی کورتی ڕۆبه‌رت له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه و تیایدا به لاوازی ده‌رکه‌وتبوو و داوای یارمه‌تی ده‌کرد چونکه به ده‌ست نه‌خۆشی شه‌کره‌که‌یه‌وه ده‌یناڵان. بنه‌ماڵه‌ی ڕۆبه‌رت له سـاڵی 2010 وه ڤیدیۆکه‌یان به‌ده‌سـت گه‌یشـتبوو، به‌ڵام بڵاویان نه‌کردبووه‌وه چونکه کاربه‌ده‌سـتانی فیدراڵی پـێـیان وابوو کار ده‌کاته سه‌ر لێـکۆڵینه‌وه‌کانیان.
ئه‌م خه‌ڵاتی یه‌ک ملیۆن دۆلاره له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکاوه دابین ده‌کرێت و که‌م وێنه‌یه پاره‌یه‌کی وه‌ها بۆ حاڵه‌تێـکی له‌م جۆره ته‌رخان بکرێت.
هێشـتا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نازانێت کێ به‌رپـرسه له ڕفاندنی ڕۆبه‌رت، به‌ڵام چه‌ند نیشـانه‌یه‌ک هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ڕۆبه‌رت له ناوچه‌یه‌کی نێوان سنووره‌کانی ئێران و ئه‌فغانسـتان و پاکسـتانه‌وه ده‌سـتبه‌سه‌ربێت.