Accessibility links

سەرۆک وەزیرانی لوبنان هاوردەی سوتەمەنی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی بە پێشێلکردنی سەروەری لوبنانی لەقەڵەمدەدات 


 کاروانی بارهەڵگری نەوتی ئێران، ١٦ی مانگی ٩ی ٢٠٢١ی زاینی
کاروانی بارهەڵگری نەوتی ئێران، ١٦ی مانگی ٩ی ٢٠٢١ی زاینی

سەرۆک وەزیرانی لوبنانی نەجیب میقاتی باری سوتەمەنی ئێرانی ئەوانەی گروپی حیزبوڵای لوبنانی هاوردەی وڵاتیان کرد بە پێشێلکردنی سەروەری لوبنانی لەقەڵەمدا ، ئەمەش بەگوێرەی ئەو لێدوانانەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی لوبنانی لەسەر تویتەر بڵاویان کردەوە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیران لە زاری نەجیب میقاتی دەگێڕێتەوە کە لە میانەی دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن گوتبوی ، ئەو غەمگینە بە پێشێلکردنی سەروەری لوبنان بەڵام گوتبوشی ئەو ترسی سەپاندنی گەمارۆی بەسەر وڵاتەکەیدا نییە ،لەبەرئەوەی وەک گوتبوی هاوردەکردنی باری سوتەمەنی ئێرانی بە بێ هەبوونی رۆڵی حوکمەتی لوبنانی بووە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە گروپی حیزبوڵای لوبنانی هاوپەیمانی تاران رۆژی پێنج شەممە دەستی بە هێنانی باری سوتەمەنی لە ئێرانەوە بۆ لوبنان کرد وەک حیزبوڵا دەڵیت لە پێناو کەمکردنەوەی ئاستی قەیرانی کوشندەی وزە لە وڵاتدا.

بارهەڵگرەکانی سوتەمەنی ئێرانی سوتەمەنیان گەیاندە سوریا بەرلەوەی بگەێندرێنە لوبنان . هەریەک لە سوریا و ئێران لە ژێر گەمارۆکانی ئەمەریکادان.

XS
SM
MD
LG