هیچ هه‌ڵبژاردنێک له ئێران‌دا به هۆی زاڵ بوونی دۆخی سه‌رکوت کردنی ئاینیه‌وه ناتوانێت مانای ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ره‌ونه‌قی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی دروست بونی مهشروعیت بو کۆماری ئیسلامی.
ئێمه وه‌ک ڕێفۆرمخواز هیچ کات به دوای ئه‌وه‌دا نین که شه‌رعیه‌ت له سیستمی سیاسی بستێنینه‌وه و ته‌نیا هه‌وڵ ده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی دا ئاڵ و گۆڕ پێک بهێنین.
شه‌رعیه‌تی سیستمه نادێمۆکڕاتیکهکان به هه‌ڵبژاردنه‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌شداری کردن یان نه‌کردن له هه‌ڵبژاردن کاریگه‌ری له سه‌ر شه‌رعیه‌تی سیستم نیه.
ناونوسی خۆپاڵێوەران بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەرانی داهاتووی ئێران و هەروەها زانایانی ئەنجومەنی شارەزایانی یاسای بنەڕەتی لە ئێران چەند ڕۆژێکە دەستی پێکردووە، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکە سیاسییە ریفۆرمخوازەکان، ئەندامانی پێشووی پەرلەمانی ئێران و هەروەها ئەوانەی کە بە نێوی ئسوڵگەرا دەناسرێن وەک کەسایەتی سەربەخۆ یان ئەندامی حێزبەکان بۆ ئەم هەڵبژاردنانە خۆیان ناونوس کردووە.
دیارە هەموو حێزبە سیاسیەکان ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بن و هەموو ئەوانەش کە بەشداری هەڵبژاردنەکە دەبن رێگەیان پێ‌نادرێت بکەونە بەر دەنگی خەڵک. هەربۆیە هەندێک لە چاودێران لەو باوەڕەدان هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نا دێمۆکراسیە و بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنە تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامیدایە.
لە بەرامبەردا ئەوانەی بڕوایان بە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئێران‌دا هەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هەر لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێرانیشدا هەندێک هەل و توانست هەیە بۆئەوەی هەڵبژێردراوان بتوانن ژیانی رۆژانەی خەڵک ئاسانتر بکەنەوە وە لە خزمەتی بەرژەوەندی ئەواندا چالاکی بکەن.
لە ڕوانگەی ئەم هەفتەیەدا بۆ تاوتو کردنی باسی هەڵبژاردن لە ئێران‌دا لەگەڵ بەڕێزان ڕەزا کەعبی، ئەندامی رێبەڕایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دۆکتور خالید تەوەکولی، کۆمەڵناس و چالاکی سیاسی ریفۆرمخواز، و خالید محەمەدزادە، ڕۆژنامەوان وتووێژمان کردووە.